ژیار قوڕەیشی بە گۆرانییەکی نەتەوەیی دەرکەوتەوە

فێرگەی پاییزە لە شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گۆرانییەکی دیکەی بۆ “ژیار قوڕەیشی” بەرهەمهێنا، کە بەرهەمێکی نەتەوەییە بە ناوی “زمانی کوردی”.

گۆرانییەکە ئاوازی فۆلکلۆرە و “ژیار قوڕەیشی” و ” نونا تەیموری” پێکەوە دەیڵێن، لەگەڵ گروپێکی میوزیکی تێکەڵ لە منداڵانی بەرهرەمەند و ئەندامانی فێرگەی پاییزە.

میلۆدیی گۆرانییە نوێیەکەی “ژیار قوڕەیشی” ئارام تیگران دایناوە و دابەشکردن و ئۆركێسترەكەی، کاری فەرهاد مەحموود زادەن.

فێرگەی میوزیكی پاییزە، فێرگەیەکی فرەچەشنی میوزیكییە لە شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، فێرگەکە گرنگی بە میوزیكی فۆلکلۆر و ئێرانی و ڕۆژئاوا و هونەری منداڵان دەدات، لەلایەن چەند هونەرمەندێکی شاری بۆکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

فێرگەی میوزیکی پایزە، سەرەتاییەتی و دەیەوێت لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەگەر ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕێگەبدات، کۆنسێرتێک سازبکەن و زیاتر خۆیان بە هونەرمەندان و هونەردۆستانی کورد بناسێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەلاوێژ كەی دەكەوێت و چ پەیوەندییەكی بە دابەزینی پلەكانی گەرماوە هەیە؟

دەركەوتنی ئەستێرەی گەلاوێژ هەر لە كۆنەوە لەناو كورددا بەهۆكاری فێنكبوونی كەشوهەوا دانراوە و شارەزایەكی كەشناسی-ش وردەكارییەكەی ئاشكرایدەكات. ئەستێرەی…
Total
0
Share