عەلی حەمەساڵح: زۆرێك لە خاڵەكانی كارنامەكەی حكومەت جێبەجێنەكراون

عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری كوردستان لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بەبۆنەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر تەمەنی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، لە كابینەی نۆیەمدا زۆرێك لە خاڵەكانی كارنامەكەی حكومەت جێبەجێنەكراون، قاچاخچێتی لەم كابینەدا پەرەیسەندووە

ڕاشیگەیاند، قاچاخچێتی بەشێوەیەكی بەرچاو لەم كابینەدا پەرەیسەندووە كۆمپانیا كاری لە خاڵە سنووریەكان زیادیكرد، بردنی زەویيە نایابەكان زیادیكرد، لەم كابینەدا بۆ پرۆژە تێكڕا كەمتر لە 600 ملیۆن دۆلار خەرجكرا، بەڵام تەنها زەوییە نایابەكەی بەرامبەر فڕۆكەخانە كە دەكرێتە پڕۆژەی نیشتەجێبوون.

ئاشكرایكرد، سەرجەم پرۆژەكانی ئیدارەی سلێمانی وەستاون، كە (873 پرۆژەن) ، تەنها (100 مەتری) ماوە، ئەگەر نەشوەستێت بە 20 ساڵی دیكە تەواوناكرێت.

جەختیكردووەتەوە، ” بەگوێرەی ڕاپۆرتی دیلۆیت، ساڵی 2018 لە بەرمیلێك نەوت 37%ی پوختەی داهات ماوەتەوە بۆ مووچە، ساڵی 2022 بە ڕێژەی نزیكەی 43%ی داهات ماوەتەوە، بەڵام هێشتا ڕۆشتنی نزیكەی 57%ی داهاتی نەوت زۆر زۆرە، ئەمیش بەهۆی گەندەڵی لە گرێبەستی بۆری و كۆمپانیاكانی خزمەتگوزارییەكانی نەوتە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وادەی ناردنی مووچەی پەرلەمانی کوردستان و وەزارەتی كارەبا دیاریكرا

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن بەغداوە رەوانەبكرێت و ئەندامێكی…
زیاتر ببینە

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌ پێشخراوه‌كه‌ى نه‌كرد

بڕیاربوو ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى خۆی پێشبخات و له‌باره‌ى ده‌رماڵه‌ى خوێندكارانه‌وه‌ گفتوگۆبكات، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه‌ى بۆ…
زیاتر ببینە

د. عیزەت سابیر: ئەگەر هەرێم و بەغداد لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوت رێكبكەون هەردوولا براوە دەبن

بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر هەرێم و بەغداد لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوت رێكبكەون هەردوولا براوە دەبن. د. عیزەت…
Total
0
Share