كەناڵێكی میدیایی نوێ لە هەرێمی کوردستان دەستی بە پەخش كرد كە بەوتەی بەرپرسانی كەناڵەكە دامەزراوەیەكی سەربەخۆ و هاوچەرخە.
كەناڵ 8 ئەمشەو دەستی بە پەخش كرد كە پێكدێت لە كەناڵێكی تەلەفزیۆن و ماڵپەڕێك و رادیۆ و سەنتەرێكی توێژینەوە.
هاوكات كەناڵەكە ماڵپەڕێكی تایبەتیان بۆ بڵاوكردنەوەی ھەواڵ و كارە رۆژنامەوانییەكانیشیان ھەیە.