پێشەوا هەورامانی: ئەو 618 ملیار دینارەی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دەنێردرێت بۆ مووچەی مانگی یەك تەرخاندەكرێت

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەو 618 ملیار دینارەی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دەنێردرێت بۆ مووچەی مانگی یەك تەرخاندەكرێت.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، پێشتر بە نووسراوێك داوا لە حكومەتی عێراق كراوە كە ئەو سێ مووچە نەدراوە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت و پێشتر دیوانی چاودێریی دارایی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە و وردبینی كراوە.

راشیگەیاند، رێككەوتن بۆ هەمواری یاسای بودجە كراوە و هەر كاتێك سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردرا ئەوا هەمواری یاسای بودجە دەنێردرێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و وتیشی، “ئەو 618 ملیار دینارەی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دەنێردرێت بۆ مووچەی مانگی یەك تەرخاندەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران: حکومەتی عێراق دەستکاریی رێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستانی کردووە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەستکاریی رێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستانی کردووە. ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی…
زیاتر ببینە

ئیدارەی پارێزگای کەرکوک: سبەی چوارشەممە بەبۆنەی نیوەی شەعبان و زیارەتی شەعبانییەوە دەوامی فەرمانگەکان رادەگیرێت

ئیدارەی پارێزگای کەرکوک بڵاویکردەوە، بڕیاردرا بە راگرتنی دەوامی رەسمیی لە فەرمانگەکانی پارێزگاكە بۆ سبەینێ چوارشەممە، بەبۆنەی نیوەی شەعبان…
Total
0
Share