ئاماری تووشبوونی منداڵان بە شێرپەنجە راگەیەندرا

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی منداڵان رایگەیاند، لە 10 ساڵی رابردوودا نزیکەی دوو هەزار حاڵەتی تووشبوونی منداڵان بە شێرپەنجە تۆمارکراوە کە هۆکاری سەرەکی بۆماوەیی بووە.

د. زەردەشت بەکر محەمەد پسپۆڕی نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی منداڵان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە 10 ساڵی رابردوودا

واتە لە 1 ی 1 ی 2013 تا 1 ی 1 ی 2023 هەزار و 836 حاڵەتی تووشبوونی منداڵانمان بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە هەبووە، هەشت هەزار و 559 نەخۆشی شێرپەنجە و جگە لە شێرپەنجەمان هەبووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، رێژەی چاکبوونەوەی منداڵەکان لە رێژەی 60% بۆ 65% یان چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە کۆمەڵگە.
ئاشکراشیکرد، یەکێک لە هۆکارەکانی تووشبوونی منداڵان بە نەخۆشی شێرپەنجە بۆماوەییە بۆیە کردنەوەی سەنتەرێکی دەستنیشانکردنی پێشوەختە زۆر پێویستە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی پارتی: لە بڕینی خانەنشینیی پلەباڵاكاندا جیاوازی نەكراوە

ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لێبڕنی مووچەی خانەشینیی پلەباڵاكان داهاتێكی باشی بۆ حكومەت گەڕاندووەتەوە، جیاوازیش نەكراوە…
Total
0
Share