نووسراوێكی نهێنی حكومەتی عێراق لەبارەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە ئاشكرادەكرێت

ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق نووسراوێكی ئاراستەی حكومەتی هەرێم كردووە و داوای میلاكات و لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكات.

عەلی حەمەساڵح, ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، حكومەتی عێراق لە 28ی 12ی 2023 نووسراوێكی ئاراستەی حكومەتی هەرێم كردووە داوای وردەكاریی میلاكات و لیستی مووچەی مووچەخۆرانی كوردستان.

وتیشی، “لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە لەو لیستانەی مووچەخۆران كە ئاراستەی حكومەتی عێراق كراون و لیستی وەزارەتەكان جیانەكراوەتەوە، تەنانەت مووچەخۆرانی سەربازی و مەدەنیش جیانەكراونەتەوە و داوای جیاكردنەوەی ئەو ناوانە كراون و هەروەها پلە و ناونیشانی فەرمانبەرانیش جیانەكراوەتەوە”

بابەتی پێشتر

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

چەند بڕیارێك لەبارەی‌ دۆلارەوە دەركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share