ئاكرێ.. كەسێك تووشی تای خوێنبەربوون بوو

لە قەزای ئاكرێ كچێكی تەمەن 22 ساڵ تووشی تای خوێنبەربوون بووە و ئێستا تەندروستی جێگیرە.

پەیامنێریی تۆڕی میدیایی ئێستا لە پارێزگای دهۆك گواستییەوە، كچێكی نیشتەجێی قەزای ئاكرێ كە تەمەنی 22 ساڵبووە و دوای ئەوەی پشكنینەكانی نێردراون بۆ بەغداد و ئەنجامەكەی گەڕاوەتەوە دەركەوتووە، تووشی تای خوێنبەربوون بووە و ئێستا تەندروستی جێگیرە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمە دووەم حاڵەتی تووشبوونە بە تای خوێنبەربوون كە لە پارێزگای دهۆك تۆماركراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هـ.ـەسـ.ـەدە: گرووپەکانی سەر بە دیمەشق هێرشدەکەنەسەر ناوچەکانی دەرەوەی رێککەوتنەکە

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هـ.ـەسـ.ـەدە) رایگەیاند، پێکدادانی توند لەنێوان هێزەکانیان و گرووپە چـ.ـەکدارەکانی سەر بە دیمەشق سەریهەڵداوە.…
Total
0
Share