فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەنگۆی داخستنی فڕۆكەخانەكە رەتدەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، “گەشتەكانی هاتن و چوون بەردەوامە.

بەپێی راگەیەندراوێكی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە و گەشتیارانی ئاگاداركردووەتەوە كە گەشتەكانی هاتن و چوون لە فڕۆكەخانەكە بەردەوامە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەنگۆی داخستنی فڕۆكەخانەكەشی رەتكردووەتەوە كە لە هەندێك دەزگای راگەیاندن بڵاوكراوەتەوە و بەهۆی هێرشی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە و ئاماژەی بەوە كردووە كە سەرلەبەری ئەم هەواڵانە ناڕاست و بێ بنەمان و گەشتەكانیش بەشێوەیەكی ئاسایی بەڕێوەدەچن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو لە هەرێم جێبەجێبكرێت مووچەی سەرجەم خانەنشینان زیاددەكات

ئەندامێكی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق حكومەتی هەرێم پابەندكراوە بە جێبەجێكردنی یاسای…
Total
0
Share