پۆلیسی سۆران: بە تۆمەتی دزیکردن دوو ژن دەستگیرکران

پۆلیسی سۆران دەستگیرکردنی دوو ژنی بە تۆمەتی دزیکردن راگەیاند.

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ئاگادارکرانەوە لە تاوانێکی دزیکردن لەناو بازاڕی سۆران، دوای گەیشتنی هێزەكانیان بۆ ناو بازاڕ دەرکەوت دوو حاڵەتی دزیکردن روویانداوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای تۆمارکردنی سکاڵا و رێکخستنی پەڕاوی لێکۆڵینەوە، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لە رێگای کامێرای چاودێری، توانرا لەهەمان کات لە بازاڕی سۆران دوو ژن دەستنیشانبکرێن و بە بڕیاری دادوەر دەستگیرکران.

پۆلیسی سۆران باس لە ئەوەش دەکات، تۆمەتباران بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادان و بە بڕیاری دادوەر راگیراون. روونیشیدەكاتەوە، تۆمەتباران پێشتر لە هەمان بازاڕ چەندین تاوانی دزییان ئەنجامداوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیدارەی پارێزگای کەرکوک: سبەی چوارشەممە بەبۆنەی نیوەی شەعبان و زیارەتی شەعبانییەوە دەوامی فەرمانگەکان رادەگیرێت

ئیدارەی پارێزگای کەرکوک بڵاویکردەوە، بڕیاردرا بە راگرتنی دەوامی رەسمیی لە فەرمانگەکانی پارێزگاكە بۆ سبەینێ چوارشەممە، بەبۆنەی نیوەی شەعبان…
Total
0
Share