بڕیاری دابەزاندنی نرخی بەنزین خرایە بواری جێبەجێكردنەوە

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە كاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە بڕیاری دابەزاندنی نرخی بەنزین لە بەنزینخانەكانی سلێمانی خرایە بواری جێبەجێكردنەوە و سەرجەم جۆرەكانی بەنزین 25 دینار دابەزی.

بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە كاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە سەرجەم جۆرەكانی بەنزین 25 دینار دابەزی و هۆكارەكەشی زۆربوونی بەنزینی بازرگانی و كەمی خواستە كە نرخەكەیان دابەزینی بەخۆوە بینیوە.

وتیشی، ” بەنزینی سوپەر لە 1250 دینارەوە بۆ 1225 دینار دادەبەزێت، بەنزینی موحەسەن لە هەزار و 100 دینارەوە بۆ هەزار و 75 دینار دادەبەزێت، بەنزینی نۆرماڵیش لە 875 دینارەوە بۆ 850 دینار دادەبەزێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ گۆڕینەوەی دۆلارە بە 1320 دینار
لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بانكێك لق دەكاتەوە

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەڵێت، “لقی بانكی گۆڕینەوەی دراو لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەكرێتەوە”. لە راگەیەندراوێكدا كە كەمێك لەمەوبەر…
زیاتر ببینە

کردنەوەی دەرمانخانە و نۆرینگە سنوردارکران

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ئیدارەی سۆران رایدەگەیەنێت، كردنەوەی دەرمانخانە، نۆرینگە و سەنتەری پزیشکی، لەو ئیدارەیە سنورداردەکرێن. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share