تەندروستیی جیهانی بۆ وڵاتان: خۆتان بۆ ڤایرۆسی X ئامادەبكەن

بەڕێوەبەری رێكخراوی تەندروستیی جیهانی داوا لە وڵاتان دەكەن ئامادەسازی بكەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای X ئامادەبكەن.

تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆس، بەڕێوەبەری رێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئومێدی خۆی نیشاندا لە گەیشتنی وڵاتان بە رێككەوتنێك دەربارەی پەتاكە تا ئایاری داهاتوو و وتی، “رێككەوتن لەسەر پەتا دەتوانێت سەرجەم ئەزموون و ئالنگاری و چارەسەرەكان كە پێكەوە رووبەڕووی بووینەوە یەكبخات”.

تیدرۆس ئەمڕۆ لەمیانەی مونتەدای ئابوریی جیهانی لە داڤۆس، تیشكیشی خستەسەر دەستەواژەی “نەخۆشی X”، كە ئاماژەیە بۆ نەخۆشییەكی نەناسراو و بۆ یەكەمجار لە ساڵی 2018 باسكراوە، جەختیشیكردەوە لەسەر حەتمی بوونی رووداوە پێشبینی نەكراوەكان.

هەروەك داوای رووبەڕوونەبوونەوەی گومانەكانی كرد بەبێ ئامادەكاری و، هانی ئامادەكارییەكانی دا بۆ نەزانراوە پێشبینیكراوەكە، جەختیشیكردەوە لەسەر گرنگیی (توێژینەوە، پەرەپێدان، ژێرخانی بەهێزی تەندروستی و ئامادەسازیی كارمەند و هێزی كار) بۆ نەخۆشیی ئێكس.

بەڕێوەبەری رێكخراوی تەندروستی جەختیشی لەسەر گرنگیی تەندروستیی سەرەتایی كردەوە، وەك ئاماژەیەك بۆ ئەو وانانەی لە پەتای كۆڤید-19ەوە فێریبووین و وتی، “كارەكە پەیوەندی بە دوژمنێكی هاوبەشەوە هەیە، بەبێ وەڵامدانەوەیەكی هاوبەش، كە لە ئامادەكارییەكانەوە دەستپێدەكات، رووبەڕووی هەمان کێشەی كۆڤید-19 دەبینەوە”.

باسی لەوەشكرد، ئەگەر نەوەی ئێستا شكستبهێنێت، لەكاتێكدا خاوەن شارەزاییە لە هەنگاونانی راستەوخۆ لەو بوارەدا، گومان دەكات نەوەی داهاتوو سەركەوتووبن تیایدا و دووپاتیكردەوە، “لەپێناو رۆڵە و نەوەكانمان. پێویستە لەسەرمان جیهان بۆ ئایندە ئامادەبكەین”.

بابەتی پێشتر

گالاکسی 24 وەرگێڕانی راستەوخۆ دەکات لەکاتی پەیوەندیدا

بابەتی دواتر

خوێندن لەسەر کتێبەکان باشترە یاخود لەسەر شاشە ئەلکترۆنییەکان؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share