خوێندن لەسەر کتێبەکان باشترە یاخود لەسەر شاشە ئەلکترۆنییەکان؟

توێژینەوەیەک کە لەلایەن رۆژنامەی گاردیانی بەڕیتانییەوە ئەنجامدراوە دەریخستووە منداڵان لەسەر کاغەز و کتێبەکان باشتر فێردەبن، وەک لە شاشەی ئەلیکترۆنی.

رۆژنامەی گاردیانی بەڕیتانی بابەتەکەی لە رۆژی چوارشەممەدا بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو توێژینەوەیەی کە لەلایەن زانایانی دەمارەوە لە زانکۆی کۆلۆمبیا لە ئەمریکا ئەنجامدراوە، بە یەکلاکەرەوە گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە خوێندنەوەی دەق لەسەر کاغەز قووڵترە بە بەراورد بە خوێندنەوە لەسەر شاشە.

توێژینەوەکە نمونەی 59 منداڵی لەخۆگرتبوو، کە تەمەنیان لە نێوان 10 بۆ 12 ساڵدایە، داوایان لێکرابوو دەقە رەسەنەکان لەسەر کاغەز و لەسەر شاشەی ئەلیکترۆنی بخوێننەوە.

توێژینەوەکە پێشنیاری بەردەوامی چاپکردنی کتێبەکان و دوورکەوتنەوەی لە خوێندنی دیجیتاڵی کردووە، کە لە چەند خوێندنگەیەکی ئەمریکا پەیڕەودەکرێت.

نووسەرانی توێژینەوەکە داوایان کردووە کە لە داهاتوودا نەچێتە پێشەوە بۆ ڕزگاربوون لە کتێبی چاپکراو، ئەمەش هەنگاوێکە کە هەندێک لە قوتابخانەکانی ئەمریکا لە ئێستاوە دەستیان کردووە بە گرتنەبەری.

توێژینەوەکە لێکدانەوەی بۆ سەردەمی خوێندنی ئۆنڵاین کردووە، کە بە ناچاری خەڵک لە ماڵەکانی خۆیانەوە وانەیان دەخوێند بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، بەڵام دەریخستووە، بەوهۆیەوە ئاستی خوێندکاران دابەزینی بەخۆیەوە دیوە.​

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی بۆ وڵاتان: خۆتان بۆ ڤایرۆسی X ئامادەبكەن

بابەتی دواتر

گۆڕان دووەم كۆنفرانسی نیشتمانی ئەنجامدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share