دژی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر، خۆپیشاندان لە شاری دهۆک دەستیپێکرد.
کەمێک پێش ئێستا لە شاری دهۆک، هاوڵاتییان بە چەندین دروشم و بەرزکرنەوەی ئاڵای کوردستان، دژی هێرشە مووشەکییەکەی سەر شاری هەولێر خۆپیشاندانیان دەستیپێکرد.
شەوی 15 لەسەر 16ی ئەم مانگە، بە مووشەک هێرشکرایە سەر شاری هەولێر و ماڵی بازرگانێکی کورد بە ناوی پێشڕەو دزەیی بە ئامانج گیرا.
بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون، تاکو ئێستاش گەڕان بەدوای یەکێک لە قوربانییەکان کە لەنێو ماڵەکە دا کاریکردووە بەردەوامە.