نرخی بەنزین زیاتر دادەبەزێت

بڕیارە ئەمڕۆ لە بەنزینخانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی نرخی بەنزین بە هەر سێ جۆرەکەیەوە 25 دینار داببەزێت.

بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە دواینیوەڕۆی ئەمڕۆوە نرخی بەنزین لە بەنزینخانەکان 25 دینار دادەبەزێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەنزینی سوپەر لە 1250 دینارەوە بۆ 1225 دینار دادەبەزێت، بەنزینی موحەسەن لە هەزار و 100 دینارەوە بۆ هەزار و 75 دینار دادەبەزێت، بەنزینی نۆرماڵیش لە 875 دینارەوە بۆ 850 دینار دادەبەزێت.

دابەزینی نرخی بەنزین لە بەنزینخانەکانی سلێمانی بەهۆی زۆری خستنەڕوو و کەمی خواستەوەیە.

بابەتی پێشتر

لە دهۆک خۆپیشاندان دژی هێرشەکەی سەر هەولێر دەستیپێکرد

بابەتی دواتر

ئەو هاوڵاتییەی وێنەی خۆی لەکاتی راوکردن بڵاوکردەوە دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share