بۆ سێیەم رۆژ گەڕان بەدوای تەرمی دایەنی کچەکەی پێشڕەو دزەیی دەستیپێکرد

بەیانی ئەمڕۆ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە گەڕان بەدوای تەرمی دایەنی کچەکەی پێشڕەو دزەیی کە لە شەوی دووشەممە ماڵەکەیان بۆردومانکرا بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە گەڕان بەدوای تەرمی مێشل میندۆزا، دایەنی کچەکەی پێشڕەو دزەیی بەردەوامە.

مێشل میندۆزا بە رەگەز فلیپینییە و تەمەنی 41 ساڵە، وەک دایەنی ژینەی تەمەن 11 مانگ لە ماڵی پێشڕەو دزەیی کاریکردووە، لە کاتی بۆردومانەکەی ئێران بۆ سەر ماڵەکەیان لە ژوورەکەی خۆیدا بووە، لە ئێستادا تەنها کەسە کە لە رووداوەکەدا بێسەروشوێن بووبێت.

دوێنێ چوارشەممە تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر توانیان پاسپۆرتی ناوبراو بدۆزنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی سلێمانی کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان ئاگاداردەکاتەوە

ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی سلێمانی کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، “کارتی بایۆمەترییەکانتان وەربگرنەوە”. ئەمڕۆ شەممە، ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی سلێمانی رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر: داواکارین یاسای کاری راگەیاندن و مافی بەدەستهێنانی زانیاریی هەرێم بەتەواوەتی جێبەجێبکرێن

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، رایدەگەیەنێت، “داواکارین یاسای کاری راگەیاندن و مافی بەدەستهێنانی زانیاریی هەرێمی کوردستان بەتەواوەتی جێبەجێبکرێن”. کونسوڵخانەی…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێم: بەراورد بە ساڵی پار هەموو بەنداوەکان ئاوێکی زیاتریان تێدایە

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەراورد بە ساڵی پار هەموو بەنداوەکان ئاوێکی زیاتریان تێدایە و بەنداوە بچووکەکانیش زۆربەیان…
Total
0
Share