بۆ سێیەم رۆژ گەڕان بەدوای تەرمی دایەنی کچەکەی پێشڕەو دزەیی دەستیپێکرد

بەیانی ئەمڕۆ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە گەڕان بەدوای تەرمی دایەنی کچەکەی پێشڕەو دزەیی کە لە شەوی دووشەممە ماڵەکەیان بۆردومانکرا بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە گەڕان بەدوای تەرمی مێشل میندۆزا، دایەنی کچەکەی پێشڕەو دزەیی بەردەوامە.

مێشل میندۆزا بە رەگەز فلیپینییە و تەمەنی 41 ساڵە، وەک دایەنی ژینەی تەمەن 11 مانگ لە ماڵی پێشڕەو دزەیی کاریکردووە، لە کاتی بۆردومانەکەی ئێران بۆ سەر ماڵەکەیان لە ژوورەکەی خۆیدا بووە، لە ئێستادا تەنها کەسە کە لە رووداوەکەدا بێسەروشوێن بووبێت.

دوێنێ چوارشەممە تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر توانیان پاسپۆرتی ناوبراو بدۆزنەوە.

بابەتی پێشتر

تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

لە دهۆک خۆپیشاندان دژی هێرشەکەی سەر هەولێر دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: كاركردن لە پڕۆژەی یەكتربڕی ئارام و ئەندەرپاسی فاروق نزیكدەبێتەوە لە قۆناغی دڵخۆشكەر

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كاركردن لە پڕۆژەی یەكتربڕی ئارام و ئەندەرپاسی فاروق نزیكدەبێتەوە لە قۆناغی دڵخۆشكەر. بەپێی راگەیەندراوێكی…
Total
0
Share