یه‌كه‌مین دكتۆرای سه‌ربازی له‌ مێژووی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا به‌ده‌ستهێنرا

به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانان و رێكخستنی میلاكات له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بڕوانامه‌ی دكتۆرای سه‌ربازی به‌ ده‌ستهێنا، کە بۆ یه‌كه‌م جارە له‌مێژووی وه‌زاره‌تەکە ئەو بڕوانامەیە بەدەستبهێنرێت.

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئه‌وه‌ی لیوا روكن كارزان مه‌ولود به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانان و رێكخستنی میلاكات له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بۆ یه‌كه‌م جار له‌مێژووی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌شاری به‌غداد، بڕوانامه‌ی دكتۆرای سه‌ربازی به‌ ده‌ستهێنا.

باس لەوەش دەکات، ئه‌مڕۆش 17ی کانوونی دووەمی 2024 به‌ئاماده‌بونی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ و عه‌بدولخالق بابیری بریكاری وه‌زاره‌ت و سه‌رۆكی ئه‌ركان و ئه‌مینداری گشتی و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی وه‌زاره‌ت و ئه‌فسه‌رانی باڵا رێوه‌ڕه‌سمی رێزلێنان له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ بۆ لیوا روكن كارزان مەولود له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رێكخرا.

 

 

بابەتی پێشتر

سەرۆكی لیژنەی دارایی: هەفتەی داهاتوو هەمواری یاسای بودجەی 2024 رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت

بابەتی دواتر

مەیمونێكی بەر لە دوو ساڵ كۆپیكراو تائێستا لەژیاندایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاسپۆرتی هەڵەبجە بۆ هاوڵاتییان: ئەم ماوەیە لە پاسپۆرتی سلێمانی مامەڵەکانتان ئەنجامبدەن

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، “لەبەرئەوەی سیستمی نوێی پاسپۆرت لە هەنگاوی تاقیکردنەوەدایە تەنها ئەو هاوڵاتییانە سەردانمانبکەن کە بەڵگەی گەشتکردنیان…
Total
0
Share