هەولێر.. لە کێشەی نێوان دوو دراوسێدا کەسێک کوژرا و شەشی دیکە برینداربوون

لە ناحیەی قوشتەپەی پارێزگای هەولێر، شەوی ڕابردوو بەهۆی کێشەی نێوان دوو دراوسێوە، کەسێک کوژرا و شەشی دیکە برینداربوون.

شەوی ڕابردوو کاتژمێر 8:30 لەسەر وەستان لەناو کۆڵاندا، کێشە لەنێوان دوو دراوسێی ناحیەی قوشتەپەدا دروستدەبێت و هەردوولا تەقەیان لەیەککردووە، لە ئەنجامدا گەنجێک بەناوی کۆسرەت زرار کوژراوە.

کەسوکاری کوژراوەکە بە تۆڕی میدیایی ئێستایان وت، “کۆسرەت زرار تەمەنی 27 ساڵ بووە و لە کێشەکەدا کوژراوە، جگە لەویش، خوشک و برایەکی برینداربوون.

کێشەکە سەرەتا لەسەر وەستان لە کۆڵان ڕوویداوە، ماڵی هەردوو بکوژ و کوژراویش لە هەمان کۆڵاندان، لەئەنجامی وەڵامدانەوەی بنەماڵەی کوژراوەکەش، چوار کەسی بنەماڵەی بکوژ برینداربوون.

بابەتی پێشتر

دووەم وڵات نیو ملیۆن مردنی بە كۆرۆنا تێپەڕاند

بابەتی دواتر

وەزارەتی پلاندانان: تێکڕای هەڵاوسان لە عێراق بەرزبووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share