بەرگریی شارستانی هەولێر: پێنجەم تەرم لە هێرشەکەی هەولێر دۆزرایەوە

بەرگریی شارستانی هەولێر رایگەیاند، تەرمی پێنجەم کە تەرمی منداڵێکی خانەوادەی پێشرەو دزەیییە لە ژێر داروپەردووی خانووەکە دۆزرایەوەو تەمەنی نەگەیشتووەتە ساڵێک.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سەرچاوەیەکی بەرگریی شارستانی هەولێرەوە دەستی کەوتووە، بەیانی ئەمڕۆ تەرمی منداڵێکی دیکەی بازرگانەکەی هەولێر لە ژێر داروپەردووی ماڵەکەدا دۆزرایەوە.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکان لە ئێستادا تیمەکان بەدوای تەرمی کارگوزارێکدا دەگەڕێن کە بیانی بووە و لەو ماڵەدا کاری کردووە.

تا ئێستا ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتووەتە، پێنج کەس و ژمارەی بریندارەکانیش هەشت کەسی تێپەڕاندووە.

بابەتی پێشتر

پارێزگاری سلێمانی: شەڕ هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات

بابەتی دواتر

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: لە دژی هێرشەکانی هەولێر لە ئەنجومەنی ئاسایش سکاڵا تۆماردەکەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share