پارێزگاری سلێمانی: شەڕ هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات

لە بارەی هێرشەکانی سەر هەولێر پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، “پرسە و هاوخەمی خۆمان بۆ قوربانییەکان دەردەبڕین و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین”.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد، “بە توندیی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و هەموو ناوچەکانی دیکە دەکەین، پرسە و هاوخەمیی خۆمان بۆ قوربانییەکان دەردەبڕین و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین”.

ئەوەشی خستەڕوو، “داواکارین ئەم هێرشانە لەلایەن وڵاتانی ناوچەکەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان رابگیرێن، شەڕ هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات، تەنها ئاشتیی و سەقامگیریی لە ناودەبات و کێشەکان ئاڵۆزتر دەکات، ئاسایش و ئابوریی ناوچەکە بەگشتی دەخاتە ژێر مەترسییەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ پشتگیریی لە مانگرتووان داوادەكرێت سبەینێ ماوەی یەك كاتژمێر دوكاندارەكان دوكانەكانیان دابخەن

دەستەی پشتیوانانی مانگرتووانی سلێمانی داوای لە دوكاندارەكانی ناوبازاڕ كردووە، بەمەبەستی پشتیوانی لە مانگرتووان، سبەینێ سێشەممە، بۆماوەی یەك كاتژمێر…
Total
0
Share