كازمی بۆ ئەمریكا و ئێران: ڕێز لە عێراق بگرن

وتەبێژی كازمی داوا لە ئەمریكا و ئێران دەكات ڕێز لە سەروەریی عێراق بگرن.

لیوا- یەحیا ڕەسوول، وتەبێژی مستەفا كازمی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، باسی لە تواناكانی سوپای عێراق كرد و وتی، “ئێستا تواناكانی سوپای عێراق لە ئاستێكی زۆر باشدان، بەڵام سوپا پێویستی بە بەهێزكردنی تواناكانی بەرگریی ئاسمانی هەیە.”

وتەبێژی مستەفا كازمی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە 3ی كانونی دووەم لێدوانی بۆ میدیای فەرمیی حكومەت داوە و ڕایگەیاندووە، “بەردەوام لەگەڵ سوریا لە پەیوەندیداین بۆ پاراستنی سنوورەكان، ناشمانەوێت عێراق ببێتە سەكۆیەك بۆ لێدانی وڵاتانی دراوسێ.”

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە زۆرێك لە ئاوارەكانی شنگال، گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان و كاردەكەن بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكانی تر.

لیوا- یەحیا ڕەسوول وتیشی، “دەبێت ئەمریكا و ئێران، ڕێز لە سەروەریی عێراق بگرن، سەروەریی عێراق بەلای هێزە چەكدارەكانەوە هێڵی سوورە.”

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) میلان بە بردنەوە لە بینیڤێنتۆ گەڕایەوە لوتکە و ئینتەری گەڕاندەوە پلەی دوو

بابەتی دواتر

نایجیریا.. 100 كەس كوژران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

400 هەزار كەس دادەمەزرێندرێن

وەزارەتی كار رەخساندنی 400 هەزار هەلی كاری راگەیاند و وەزیر دەڵێت، “دادەمەزرێندرێن”. ئەحمەد ئەسەدی وەزیری كار و كاروباری…
Total
0
Share