(ڤیدیۆ) میلان بە بردنەوە لە بینیڤێنتۆ گەڕایەوە لوتکە و ئینتەری گەڕاندەوە پلەی دوو

میلان بە بردنەوەی لە بینیڤێنتۆ گەڕایەوە لوتکەی کالچیۆ

ئەمشەو، یەکشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 15ی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا، یانەی ئەی سی میلان بردنەوەی بەرانبەر بینیڤێنتۆ تۆمارکرد.

ئەی سی میلان لە ستاد سانتا کۆلۆمبا بەرانبەر بینیڤێنتۆی خاوەن یاریگا یاریکرد و یاری نێوانیان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی لۆمپاردییەکان کۆتاییهات، گۆڵەکان لە خولەکەکانی 15 بە لێدانی سزا و 49 لەلایەن فرانک کیسی و ڕافائێل لیاوەوە تۆمارکران.

بەهۆی ئەم ئەنجامەشەوە ڕیزبەندی یانەکانی کالچیۆ هاوشێوەی کۆتاییەکانی 2020ی لێهاتەوە و میلان لە لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی خولی ئیتاڵیا جێگیربوو.

بردنەوەی ڕۆسۆنێری هاوکاتە لەگەڵ سەرکەوتنی یانەی ئینتەرمیلان بەرانبەر کرۆتۆنی، کە ئەوەش پلەی یەکەم و دووەمی ڕیزبەندی خولی پلە یەکی ئیتاڵیایان پێدەبەخشێت.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، میلان بە 37 خاڵ لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی سیریا ئەی بەردەوامبوو، یانەی ئینتەرمیلانیش کە بە 36 خاڵەوە بەشێوەیەکی کاتیی هەڵکشابوو بۆ پلەی یەکەم، گەڕایەوە بۆ پلەی دووەم.

ئەنجامەکانی تر:

ئینتەرمیلان 6-2 کرۆتۆنی

ئاتالانتا 5-1 ساسولۆ

کالیەری 1-4 ناپۆلی

فیۆرنتینا 0-0 بۆلۆنیا

جێنەوا 1-1 لازیۆ

پارما 0-3 تۆرینۆ

ڕۆما 1-0 سامپدۆریا

سپیزیا 0-1 هیلاس ڤیرۆنا

بابەتی پەیوەندیدار

یارییه‌کانی ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه‌ی چامپیۆنزلیگ به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه چالاکییه‌ ئه‌وروپییه‌کان ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه‌ و‌ یانه‌ زه‌به‌لاحه‌کانی گه‌ڕی دووه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان ئه‌نجامده‌ده‌ن. له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌کی گرنگدا، یانه‌ی…
زیاتر ببینە

ئەمشەو چوار یانە گەیشتن بە نیوەی کۆتایی یوروپا لیگ یەکلاییدەکەنەوە

ئەمشەو، پێنجشەممە چوار ڕوبەڕوبوونەوەی یەکلاکەرەوەی گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی ئەوروپی “یوروپالیگ” ئەنجامدەدرێن. لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا یانەی مانچستەر…
Total
0
Share