گۆڤاری بریکینگ دیڤینس لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، نە حکومەتی عێراق بە فەرمی داوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە عێراق کردووە نە ئەو هێزانە بە نیازن دەربچن.
گۆڤارەکە لەسەر زاری نورمان ریکلیفس توێژەری پێشتری ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، لە ئێستادا هیچ دەرفەتێکی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بوونی نییە، حکومەتی عێراقیش بە فەرمی داوای کشانەوەی ئەو هێزانەی نەکردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزی راوێژکاری لە عێراق هەن، ئەمان دەکرێت بکشێنەوە، بەڵام بەهۆی مەترسییە ئەمنییەکان و گەڕانەوەی تیرۆرستان هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێویستە بمێننەوە.