پەرلەمانتارێك: دانانەوەی باج لەسەر كارتی مۆبایل رەتدەكەینەوە

دوای دانانی باج لەسەر كارتی مۆبایل لە پرۆژەیاسای بودجەدا پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت، لە بەرژەوەندیی خەڵكی كەمدەرامەت نییە و رەتیدەكەینەوە.

کاروان یاروەیس، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكان و گواستنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێشتر بە هەوڵی لیژنەکەیان و بە بڕیاری وەزارەتی پەیوەندییەكان توانرا باجی 20%ی سەر کارتی باڵانسی مۆبایل لاببرێت، بەڵام جارێكی دیكە لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیدا ئەو باجە دانراوەتەوە.

بەپێی پرۆژەكە باجی سەر كارتی مۆبایل بە رێژەی 10% دانراوە، وەك ئەوەی یاروەیس ئاماژەی پێدا و وتی، “لە بەرژەوەندیی خەڵکی کەمدرامەت نییە”.

دانانی ئەو بڕگەیەی باج لە پرۆژەیاسای بودجە بەمەبەستی زیادكردنی داهاتی حكومەت و كەمكردنەوەی قەرزەكانیەتی، ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە دەتوانرێت لەڕێی وەرگرتنەوەی ئەو ملیۆنان دۆلارەی لەسەر کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن كۆبووەتەوە و گەڕاندنەوەی بۆ خەزێنەی حكومەت چارەسەری كەمی داهات بكرێت.

داواشی لە سەرجەم پەرلەمانتاران كرد لەكاتی خستنە دەنگدانی پرۆژەكەدا دەنگ بەو مادەیە نەدەن تا نرخی کارتی بالانسی مۆبایل وەکخۆی بمێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاروان ئەنوەر: بڕیاری داخستنی NRT لەم کاتەدا کە هەموو کورد یەکدەنگ بوو نیگەرانییەکی گەورە دروستدەکات

سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیاری داخستنی نووسینگەکانی کەناڵی NRT لە هەولێر و دهۆک، بەبێ پرسکردن…
Total
0
Share