وەزارەتی کشتوکاڵ گەڕانەوەی سەقامگیریی نرخی هێلکەی لە بازاڕەکاندا راگەیاند و رێکارەکانی خۆی لەو بارەیەوە روونکردەوە.
مەهدی سەهر جبوری، بریکاری وەزیری کشتوکاڵی عێراق رایگەیاندووە، لە ماوەی رابردوودا، نرخی هێلکە بەرزبووەتەوە بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەری و نەبوونی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی و دابینکردن لە بازاڕە ناوخۆییەکان، کە بووە هۆی ناسەقامگیری نرخەکان
بریکارەکەی وەزیر ئەوەشی روونکردووەتەوە، وەزارەتی کشتوکاڵ دەستوەردانی کردووە لە بەدواداچوون بۆ پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی هێلکە بۆ پاراستنی سەقامگیری نرخ و دابینکردنی بۆ هاوڵاتیان لە رێگەی فرۆشتنی راستەوخۆ بە نرخێک کە تێچووی بەرهەمهێنان دەگرێتەوە و بە رێژەیەکی کەمی قازانج.