دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو گرفتی بۆ دروستبوو، ئەمڕۆ کارکردن لە پڕۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری دەستیپێکردەوە.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو هەندێک رێگری لە بەردەم جێبەجێکردنی بەشێک لە پرۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری دروستبوو، دوای هەوڵەکان لە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانییەوە فەرمانکرا کە کارەکان دەستپێبکەینەوە.
ئاماژە بەوەش دەکات، ئەمڕۆ تیمەکانمان کاریانکرد لەو بەشەی شەقامەکە و بۆرییەکە وا دادەبەزێنرێت و وردە وردە کاری تێدادەکرێت بۆ ئەوەی پڕۆژەکە زووتر تەواوبکرێت.