دوایین زانیاری لەبارەی هەمواری یاسای بودجە تایبەت بە هەرێم

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، رێککەوتنی پێشوەختە هەیە لەسەر چەند بڕگە و بابەتێک لە یاسای بودجەی فیدراڵی و هەموو لایەک کۆکن لەسەر دوورخستەوەی مووچەی موچەخۆرانی هەرێم لە بابەتی نەوت.

هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بەوەدا، رێککەوتن هەیە لەسەر بابەتەکان بۆ هەموارکردنەوەی خاڵەكانی ناو پڕۆژەیاسای بودجەی فیدڕاڵی.

جەختی لەوەشکردەوە، هەموو لایەنە سیاسییەکان هاودەنگن لەسەر جیاکردنەوەی مووچەی موچەخۆرانی هەرێم لە دۆسیەكانی دیکەی فرۆشتنی نەوت و کەرتی غاز کە تائێستا یەکلانەکراونەتەوە.

هەرێم كەمال ئاغا ئاماژەی بەوەشکرد، وەک ئەنجومەنی نوێنەران، چاوەڕوانی ئەنجومەنی وەزیرانن بۆ ئەوەی هەمواری پڕۆژەیاسای بودجە بنێرێت و وتیشی، “یاسای بودجە دەمێکە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و دۆزینەوەی رێگەچارە بۆ دوورخستنەوەی بابەتی مووچە لە مەلەفی نەوت بابەتێکە هەموو لایەک لەسەری کۆکن”.

بابەتی پێشتر

ساڵی رابردوو عێراق بەبەهای 12 ملیۆن دۆلار فستق_ی لە تورکیاوە هاوردەکردووە

بابەتی دواتر

سبەی وەفدی كۆمسیۆن بۆ دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردن سەردانی هەرێم دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دامەزراندن دەستپێدەكاتەوە

لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراقدا، پارە بۆ دەستپێكردنەوەی دامەزراندنی فەرمانبەران تەرخاندەكرێت و وادەكەی ئاشكراكرا. بەپێی رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی…
Total
0
Share