مامۆستایانی وانەبێژ: تاوەکو داواکارییەکانمان جێبەجێ نەکرێت وانە ناڵێینەوە

مامۆستایانی وانەبێژ لە شاری سلێمانی و قەزاکانی سەید سادق، رانیە و ئیدارەی گەرمیان، بۆ داواکردنی دامەزراندن گردبوونەوەیان ئەنجامدا و رایانگەیاند تاوەکو داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت وانە ناڵێنەوە.

ئاوات محەمەد نوێنەری وانەبێژان، لە کۆنگرەیەکی رایگەیاند، “ماوەی هەفتەیەکە وانەبێژەکان بایکۆتیان راگەیاندووە، نەک تەنها سەبارەت بە دواکەوتنی مووچە، بەڵکو داواکاریمان دامەزراندنە بەشێوەی گرێبەست.

بەپێی وتەی ئەو نوێنەرەی مامۆستایانی وانەبێژ، لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە، سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ لە سەرجەم ناوچەکان، خێمە لە بەردەم بینای بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردە دادەنێن، تا ئەو کاتەی داواکارییەکانی دامەزراندنیان بەشێوەی گرێبەست جێبەجێدەکرێت.

دوێنێش ئەنجوومەنی داکۆکی لە مافەکانی فەرمانبەران و مامۆستایانیناڕازی لە سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەگەر تەنها مووچەی مانگی تەمموز دابەش بکرێت، بەردەوام دەبن لە مانگرتن و بەردەوام دەبن لە بایکۆتکردنی دەوام تا ئەو کاتەی سەرجەم پارەکانیان خەرج دەکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کچەکەی نەرمین قادر: هەر کەسێک بەرپرس بووە لە دواکەوتنی مووچە لە مردنی دایکم بەرپرسیار دەبێت

لۆلان ئازاد، کچی هونەرمەند نەرمین قادر نووسینێکی لە هەژماری فەیسبوکی خۆی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە: “دایکم لەگەڵ خانەنشینان…
Total
0
Share