وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، رێككەوتن كراوە یاسای بودجە هەمواربكرێتەوە و مووچە لە پرسەكانی دیكە جیابكرێتەوە و دەشڵێت، “بۆ پرسی نەوت ئەو كۆمپانیایانەی كە لە بواری نەوتدا لە هەرێم كاردەكەن نوێنەریان سەردانی بەغدادیان كردووە و روونكردنەوەیان لەبارەی تێچوو و بەرهەمهێنانی نەوت بە بەرپرسانی حكومەتی عێراقداوە.
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لەسەر پرسی نەوت نوێنەری چەند كۆمپانیایەك كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن سەردانی بەغدادیان كردووە و خۆیان روونكردنەوەیان بە بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق داوە لەبارەی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان كە 6 دۆلار بۆ هەر تێچووی یەك بەرمیل نەوتی هەرێم دانراوە ئێستا تێگەیشتن هەیە ئەو بڕە پارەیە زیادبكرێت.
لەبارەی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، وتەبیژی حكومەتی هەرێم وتیشی، “رێككەوتن كراوە یاسای بودجە هەمواربكرێتەوە و مووچە لە پرسەكانی دیكە جیابكرێتەوە و بڕیارێك پارە بۆ مووچەی مانگانەی مووچەخۆرانی هەرێم دانراوە، بەڵام تائێستا هەردوولا لەسەر ئەو پرسە نەگەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی”.