ستران عەبدوڵا: بۆ پرسی كەركوك یەكێتی ئامادەی گفتوگۆیە لەسەر ئاستی هەرێم و عێراقیش

ستران عەبدوڵا ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دیدارێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، یەكێتی ئامادەی گفتوگۆیە لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق بۆ پرسی كەركوك و ئەنجامەكانی سەربەرزانەیە لەگەڵ ئەوەشدا ھەستیاریی دۆخی كەركوك لەبەرچاودەگیرێت.

وتیشی، ” بنەمای دیموكراسی ئەوەیە دەتوانیت داوای ھەموو شتێك بكەیت، بەڵام ئەمە نابێتە بنەمای دانوستاندێكی بەرهەمدار و ئەو سەنگەی یەكێتی بەدەستیهێناوە دەبێتە بنەمای دانوستانەكانی”.
ستران عەبدوڵا لە دیدارەكەیدا دەڵێت، “یەكێتی پێی باشە كورد پێكەوە بێت دواتر لەگەڵ لایەنەكانی دیكەی كەركوك گفتوگۆبكات و زیانی ئەوەی یەك لیست نەبووین با ببێتە دەرسێك كە بۆ پێكهێنانی ئیدارەی كەركوك كورد بەیەكەوە بێت و دەبێت ھەموو سیناریۆكانمان لەبەرچاو بێت لە كەركوك”.
راشیگەیاند، تا زووتر گفتوگۆ بكرێت باشترە و پێویستە گفتوگۆ لەگەڵ ھەموو لایەنەكانی دیكەی كەركوكدا بكرێت و نەتەوەكان لەناو خۆیان یەكبن گفتوگۆكان ئاسانتردەبێت لە هەمانكاتدا بە روانگەیەكی كوردستانی كەركوكی و عێراقییانە مامەڵە لەگەڵ دۆسیەی ئیدارەی كەركوك بكەین.
ستران عەبدوڵا باسی لەوەشكردووە، “پێكهاتەی توركمان لە رابردوودا هاوپەیمانێكی باشی بۆ خۆی نەدۆزیووەتەوە و كورد لە كەركوك هاوپەیمانێكی باش دەبێت بۆ توركمان و پێشتریش عەرەب لە پارێزگای كەركوك ئیدارەیەكی باشی كەركوكی نەداوە”.
باسی لەوەشكردووە كە سێ بنەما گرنگە ئیستحقاقی هەڵبژاردن و پرەنسیبی چەپكە گوڵەكە و یاسای ھەڵبژاردن كە دەڵیت بە تەوافق ئیدارەی كەركوك بدەن یەكەمی ھەڵبژاردن، پارێزگار وەردەگرێت و بەشی لایەنەكانی دیكە دەدات ئەوە تەوافوكەكەیە لە كەركوك و چەپكە گوڵەكە مەبدەئی جەنابی مام جەلالە كە ئیدارەی كەركوكی پێبدەین و سەرۆكی یەكێتیی كە خۆی ئیدارەی تیمی دانوستاندنی یەكێتی دەدات وتی، “ئێمە تاك لایەنە حوكم ناكەین و ھەموو لایەنەكان بەشداریی پێدەكەین لە ئیدارەدانی كەركوكدا”.
ئەو سەركردایەتییەی یەكێتی دەشڵێت، “بابەتی كەركوك پێویستە ھەموو رەھەندەكانی بخوێندرێتەوە و لەبەرچاو بگیرێت یەكێتی لە كەركوك جێگای متمانەیە و ئەو متمانەیە هەرگیز لەدەستنادەین و سەركردایەتی یەكێتی لەو روانگەیەوە سەیردەكات كە دۆسیەی كەركوك زۆر گرنگە بۆیە وزە و هەموو جۆش و خرۆشی خۆی خستەگەر بۆ داهاتوو روومان لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە، دەبێت یەكێتی ئەم جۆش و خرۆشە بیگوازێتەوە بۆ ھەرێمی كوردستان، بۆ ئێمە كوردستان هەر یەكە با تایبەتمەندی هەبێت و ئاستی گەشەی سیاسیی جیاواز بێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەو هەڵمەتی مۆدێلەی یەكێتی لە كەركوك كە مۆدیلێكی یەكێتییانە و كوردستانییە کە بیگوازێتەوە بۆ شارەكانی ھەولێر و سلێمانی و ھەموو شارەكانی هەرێم و لەوێش بیبەینەوە و مژدەبێت بۆ یار و نەیار لە هەڵبژاردنی هەرێمیش بە نەفەسی بوژانەوەی یەكێتیی سەركەوتوو دەبین.

بابەتی پێشتر

پێشەوا هەورامانی: رێككەوتن كراوە یاسای بودجە هەمواربكرێتەوە و مووچە لە پرسەكانی دیكە جیابكرێتەوە

بابەتی دواتر

زەنگی دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لێدرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیارێک تایبەت بە ماتۆڕسوارەکان دەرچوو

هاتوچۆی هەولێر بڕیاریدا سەرجەم ماتۆڕسوارەکان پابەندبکات بە بەکارهێنانی کڵاوی سەلامەتی لەکاتی لێخوڕینی ماتۆڕسکیلدا. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، بڕیاردرا…
Total
0
Share