بزوتنەوەی گۆڕان: هەر وەزیرێک بڕیاری کشانەوە نەدات پەیوەندی بە گۆڕانەوە نامێنێت

بزوتنەوەی گۆڕان لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، لە کۆی شەش پۆستی سیاسی، پێنجیان پابەندیيان بە بڕیاری كشانەوە دەربڕیوە و دەشڵێت، هەر وەزیرێک بڕیاری کشانەوە نەدات پەیوەندی بە گۆڕانەوە نامێنێت.

دەقی راگەیەندراوەكە:

دوابەدوای، بڕیاری کشانەوەمان لە حکومەتی هەرێم و حکومەتی خۆجێی، بەپیرەوەهاتنی هاونیشتمانیان و گۆڕانخوازان؛ دەرخەری ڕاستی و دروستی ئەم هەڵوێستەیە، کە خەڵک دەیەوێت و خەڵکیش خاوەندارێتی دەکات.

هاوکات، بە پێزانینەوە لە هەڵوێستی جێگری سەرۆکی هەرێم و وەزیرەکان و پارێزگاری سلێمانی دەڕوانین، کە لە کۆی شەش پۆستی سیاسیی، پێنجیان پابەندیان بە بڕیاری سیاسیی بزوتنەوەی گۆڕانەوە دەربڕیوە، لەوانە جێگری سەرۆکی هەرێم، وەزیری دارایی و ئابوری، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزیری پیشەسازی و بازرگانی و پارێزگاری سلێمانی.

بە پێچەوانەوە، هەر وەزیرێک، بەهەر بیانو و پاساوێک، بڕیاری کشانەوە لە پۆستی وەزاری نەدات، پەیوەندی ڕێکخراوەیی بە بزوتنەوەی گۆڕانەوە نامێنێت.

بزوتنەوەی گۆڕان
13ی 10ی 2024

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست: داوا دەکەین شوێنی فەرمانبەرە خانەنشینەکان بە مامۆستای لادراو پڕبکرێتەوە

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایگەیاند، “داوا لە وەزارەتی پەروەردە دەکەین شوێنی فەرمانبەرە خانەنشینەکان بە مامۆستای لادراو پڕبکاتەوە”. عەلی…
Total
0
Share