سلێمانی..ئاگر لە هۆتێلێک کەوتەوە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شەکرەکەی سلێمانی ئاگر لە بینای هۆتێلێک کەوتەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، “نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە یەکێک لە هۆتێلەکانی گەڕەکی شەکرەکەی شاری سلێمانی کەوتەوە و تیمەکانی بەگری شارستانی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە روویداوە لە مۆلیدەی هۆتێلەکەدا کە لە نهۆمی سەرەوەی هۆتێلەکەدا دانراوە”.

ئاشکراشیکرد، “ئاگرەکە لە ئێستادا کۆنتڕۆڵکراوە، زیانی ماددی بەدواوە بووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: چاودێریی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەکەین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لە رێگای کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە چاودێریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین. ماتیۆ میلەر وتەبێژی…
Total
0
Share