نوری مالیكی هەڵوێستی خۆی لەبارەی كێشەی مووچە لە هەرێم راگەیاند

سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایدەگەیەنێت، لەگەڵ حكومەتی عێراق گفتوگۆ دەكەین بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و دەشڵێت، “ئەركە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەربكەین”.

دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر كێشەكانی هەرێم و بەغداد كران و هەر كێشەیەك لە هەرێم هەبێت رەنگدانەوەی بۆ عێراقیش دەبێت.

وتیشی، “لەگەڵ حكومەتی عێراق گفتوگۆ دەكەین بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و ئەركە كێشەی مووچە لە هەرێم چارەسەربكەین.

بابەتی پێشتر

زەنگی دەستپێكردنی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لێدرا

بابەتی دواتر

رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لەسەر رێگای سلێمانی - تاسڵوجە روویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share