زەنگی دەستپێكردنی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لێدرا

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

كەمێك پێش ئێستا زەنگی دەستپێكردنی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لێدرا كە بڕیارە سەرۆكێكی نوێ بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردرێت.

پێشتر سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی ئەمڕۆی بڵاوكردبووەوە كە پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممە كۆبوونەوەكە ئەنجامدەدرێت و سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵدەبژێردرێت.

لە وەرزی نوێی یاسادانانی عێراق ئەمە یەكەم دانیشتنە ئەنجامبدرێت، بڕیارە دواتریش چەند پرۆژە یاسایەكی دیكە بخرێنە دەنگدانەوە لەناویشیاندا هەمواری یاسای بودجەی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێروان دووبەردانی: دەمانزانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچە نادات

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەمانزانی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچە نادات. شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share