لە عێراق مۆڵەتی چەک هەڵگرتن بە خاوەنی دەرمانخانەکان دەدرێت

بەهۆی خراپی دۆخی ئەمنیی بەشێک لە شارەکانی عێراق وەزارەتی ناوخۆ مۆڵەتی چەک هەڵگرتن بە خاوەنی دەرمانخانە و کۆگاکانی دەرمان دەدات.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق کە لە هەفتەی رابردوودا دەرچووە، رەزامەندی دەدرێت بە خاوەنی دەرمانخانە و کۆگاکانی دەرمان و نووسینگەکانی دەرمان کە چەک هەڵبگرن و مۆڵەتی بۆ دەربهێنن.

ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە لە بەشێک لە ناوچەکانی عێراق بە هۆی خراپی دۆخی ئەمنییەوە، شەوانە چەکداران هەڵدەکوتنە سەر دەرمانخانە و کۆگاکانی دەرمان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی 1 رەوانە دەکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم ئەرکە داراییەکانی جێبەجێکردووە و چاوەڕێن ناوەڕاستی ئەم…
Total
0
Share