گەشتیارێکی عێراقی بە 50 کارتی بانکییەوە دەستگیرکرا

دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق بڵاویکردەوە، گەشتیارێکیان لە فڕۆکەخانەی نەجەف دەستگیرکردووە، کە 50 کارتی بانکی پێبووە و ویستوویەتی لەگەڵ خۆی بیانباتە دەرەوەی وڵات بەمەبەستی سپیکردنەوەی پارە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی دەستەکە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردووەتەوە، گەشتیارەکە 50 ماستەرکارد و ڤیزاکاردی پێبووە، هەوڵداوە لە رێگەی فڕۆکەخانەی نەجەفەوە گەشت بکات بۆ دەرەوەی وڵات، بەڵام لەوێ دەستگیرکراوە.

دواتریش، تۆمەتبار و کارتەکان رەوانەی بنکەی پۆلیسی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف کران بۆ ئەوەی بابەتەکە بخەنە بەردەم دادوەری لێکۆڵەر بۆ گرتنەبەری رێوشوێنە یاساییە پێویستەکان.

 

بابەتی پێشتر

هەڤاڵ ئەبوبەكر: هەرزانكردنی نان بە بڕیاری سەرەوە نابێت

بابەتی دواتر

خێزانێکی کورد لە دەریای ئیجەدا خنکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share