بانكی ناوەندی بۆ پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی چەند رێوشوێنێكی نوێ دەگرێتەبەر

د. بڕیار رەشید، ئەندامی لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق كۆبوونەوە و رایگەیاندووە چەند رێوشوێنێكی نوێ بۆ پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی بە هاوڵاتییان دەگرنەبەر.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە كۆبوونەوەكەدا پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق هۆكارەكانی ناجێگیریی بەهایی دینار و هەوڵەكانی خۆیانی بۆ جێگیركردنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار خستەروو كە دوو ئاراستەیە و بریتین لە:-

1. ئاسانكاری بۆ بازرگانان بۆ بەكارهێنانی سەكۆكان.

2. توندكردنەوەی خاڵە سنوورییەكان بۆ نەهێشتنی بە قاچاخ بردنی دۆلار بۆ ئەم مەبەستەش هەماهەنگییان لەگەل هەرێم دروستكردووە، هەروەها ئاماژەی بە قاچاخێكی زۆردا بۆ توركیا.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، “لە كۆبوونەوەكەدا گرفتی بەشێك لە بازرگانانمان گەیاند بە پارێزگاری بانكی ناوەندی لە بەكارهێنانی سەكۆكان كە دواكەوتن دروستدەبێت و هەندێك جاریش داواكانیان رەتدەكرێتەوە، بەڵێنیدا چارەسەری پێویست بۆ ئەو پرسە بدۆزنەوە”.

د. بڕیار وتیشی، “لە كۆبوونەوەكەدا پارێزگاری بانكی ناوەندی وتی،”تەنانەت ئەو بڕەی تەرخاندەكرێت بۆ گەشتیاران كە بریتییە لە 20 ملیۆن دۆلار ڕۆژانـە، نیوەی ئەو بڕە بۆ فیعلی گەشتیارە و نیوەكەی دیكە بۆ بەدۆكێۆمێنتی ساختە لەلایەن جەمبازەكانی دراوەوە دەبرێت هەر بۆیە ئەو كەسانە دووچاری سزای یاسایی دەبن”.

ئەوەشیخستەروو كە لەگەڵ عەلی عەلاق گفتوگۆیان کردووە لەسەر دانانی میكانیزمێكی نوێ بۆ پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی بەمەبەستی گەشتیاری، نەخۆشی و خوێندن بۆ پارێزگای سلێمانی.

بابەتی پێشتر

گەورەترین دوژمنی مرۆڤە.. سێ حاڵەتی تووشبوون بە مەرگی رەش تۆمارکراوە

بابەتی دواتر

كەسێك 35 دەفتەر دۆلاری لە ماڵی باپیری دزیوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: ‏ڕۆژانە خەڵكێكی زۆر سەردانمان دەكەن بۆ ئەوەی پیتی یەكەمی ناو بخەنە سەر تابلۆی ئۆتۆمبێل

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژانە ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتییان سەردانمان دەكەن تا پیتی یەكەمی ناوەكەیان بخەنە سەر تابلۆكانیان…
Total
0
Share