بڕیاری لێخۆشبوون دەركرا

بڕیاری لێخۆشبوون و ئازادكردن بۆ توێژێكی سەربازی دەركرا.

سابت محەمەد عەباسی وەزیری بەرگری عێراق، بە بۆنەی یادی دامەزراندنی سوپای عێراقەوە كە شەشی كانوونی دووەمە، بڕیاری لێخۆشبوون و ئازادکردنی بۆ هەموو ئەو سەرباز و ئەفسەرانە دەركرد كە بەهۆی سەرپێچییەوە راگیراون و خراونەتە زیندانەوە.

بەپێی بڕیارەكەی وەزیری بەرگری عێراق، هەموو دۆسیەكانی لێكۆڵینەوە كە لەسەر ئەو ئەفسەر و سەربازە سەرپێچیکارانە کراونەتەوە دادەخرێن.

بابەتی پێشتر

ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێرەكەی برینداربوو

بابەتی دواتر

عێراق: فەرمانی دەستگیرکردنی ترەمپمان دەرکردووە بەڵام وەڵامنەدراوینەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share