لە دوا وێستگەیدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە قاهیرە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە قاهیرەی پایتەختی میسر، ئەوەش بە دوا وێستگەی گەشتەکەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت.
ئامانجی سەردانی ئەو وەزیرە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، رێگریکردنە لە فراوانبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.
بریارە بلینکن لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر کۆببێتەوە.