فوئاد حسێن: نامانەوێت پشێووی لە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکا دروست ببێت

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق

وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، “عێراق دیاری دەکات هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەدا بمێننەوە یاخود بچنەدەرەوە”، دووپاتیشی دەکاتەوە، بوونی ئەو هێزانە لەسەر داوای عێراق بووە.”

فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ یەکێک لە کەناڵە عێراقییەکان قسەی کردووە و ئاماژەی بەوەکردووە، نایانەوێت پشێووی لە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکادا دروستببێت، پێویستە بارودۆخی ناوخۆ ئامادەبکرێت بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا یاخود دانانی خشتەیەک بۆ کشانەوەیان.

وەزیری دەرەوە راشیگەیاندووە، لە رابردوودا دانوستان له‌گه‌ڵ واشنتۆن هه‌بووه ‌و به‌ر له‌ چه‌ند مانگێك وەفدێکی سه‌ربازی و ئه‌منیی له‌ ئه‌مریكا بوون، ئێستا  دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا وه‌ستاوه‌، به‌ڵام دیالۆگ به‌رده‌وامی هەیە و بەم نزیکانە وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا رادەگەیەنن.

لەبارەی بەردەوامی هێرشەکانەوە ئاماژەی بەوەداوە، هێرش بۆ سەر هەرێمی کوردستان هێرشە بۆ سەر حکومەتی فیدراڵی، بەردەوامی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر هەرێمی کوردستان کاریگەری لەسەر دۆخی گشتیی عێراق دەبێت و پێشێلکردنی پاراستنی دۆخی ئەمنیی عێراق رێگەپێدراو نییە بۆ هیچ لایەنێکی ناوخۆی و دەرەکی.

 

بابەتی پێشتر

بلینکن گەیشتە قاهیرە

بابەتی دواتر

هەڤاڵ ئەبوبەكر: هەرزانكردنی نان بە بڕیاری سەرەوە نابێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share