لە زاخۆ تۆمەتبارێک بە بڕێک پارەی ساختەوە دەستگیرکرا

پۆلیسی زاخۆ دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی مامەڵەکردن بە پارەی ساختەوە دەستگیرکرد و دەستیشی بەسەر بڕێک پارەی ساختەدا گرت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی زانیارییمان بەدەست گەیشت لە هەبووی پارەی ساختە لەناوبازاڕدا لێکۆڵینەوەکانمان دەستیپێکرد و توانیمان کەسێکی بەرەگەز عەرەب دەستگیربکەین و دەستیش بەسەر بڕێک پارەی ساختەدا بگرین.

ئاشکراشیکرد، تۆمەتبارەکە بە ناوی (ا، ل،ص) لە ئێستادا دەستبەسەرە بەپێی ماددەی 281 لە یاسای سزادانی عێراقی و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامن.

بابەتی پێشتر

رۆژی شەممە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵدەبژێردرێت

بابەتی دواتر

بلینکن گەیشتە قاهیرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share