لە ساڵی رابردوودا لە گەرمیان 2 هەزار و 618 پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامدراون، هەزار و 352 حاڵەتی جیابوونەوەش تۆمارکراون.
بەپێی ئاماری سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی کەرکوک/گەرمیان، لە ساڵی رابردوودا، لە قەزای کەلار هەزار و 198 پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامدراون، و 819 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراون.
هەر بەپێی ئامارەکە، لە قەزای کفری 510 پرۆسەی هاوسەرگیری و 155 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراون، لە رزگاری 455 پرۆسەی هاوسەرگیری و 137 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراون.
ئاماژە بەوەش دەکات، لە قەزای دەربەندیخان 416 هاوسەرگیری و 206 جیابوونەوە تۆمارکراون، لە خانەقین، 39 هاوسەرگیری و 35 جیابوونەوە تۆمارکراون.