ئینستیتیوتی كەلەپوری كورد وەك ناوەندێكی ئەكادیمی و زانستی ناسێنرا

فوباد تاڵەبانی لە مەراسیمی ناساندنەكە فۆتۆ: زانكۆی سلێمانی

لەلایەن زانكۆی سلێمانییەوە ئینستیتیوتی كەلەپوری كورد وەك ناوەندێكی ئەكادیمی و زانستی ناسێنرا.

مەراسیمی ناساندنی ئینستیتیوتی كەلەپوری كورد وەك ناوەندێكی ئەكادیمی و زانستی دوێنێ بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومی بەڕێوەچوو.

دكتۆر ڕەزا حەسەن، سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ڕایگەیاند، لەمەودوا هەردوولا هەماهەنگیی یەكتر دەكەن و مامۆستایان و خوێندكاران دەتوانن سوود لە ئەرشیفی ئینستیتیوتی كەلەپوری كورد وەربگرن بۆ توێژینەوە و لێكۆڵینەوە زانستییەكان.

سەرۆكی زانكۆی سلێمانی وتیشی، “وەك زانكۆی سلێمانی لەساڵی 2018دا دكتۆرای فەخریمان بەخشییە مامۆستا مەزهەری خالقی لەپای ئەو كارە جوانانەیدا، خۆشبەختانە لەوكاتەوە ئێمە لەگەڵیاندا لەگفتوگۆدا بووین بۆ ئەوەی ئەم ناوەندە وەك ناوەندێكی ئەكادیمی لەلایەن زانكۆی سلێمانیەوە بناسرێت، ئەنجومەنی زانكۆ ڕەزامەندی لەسەر ئەو بابەتە دەربڕی و لەمەودوا ئێمە دەبینە هاوڕێیەكی ئینستیتیوت، لەبەرئەوەی ئەوان گەنجینەیەكیان لە كەلەپور و مێژووی زارەكی هەموو پارچەكانی كوردستان ئەرشیف كردووە”.

لای خۆیەوە مەزهەری خەلقی، دامەزرێنەری ئینستیتیوتی كەلەپوری كورد وتی، لە چەند ساڵی ڕابردوودا كاری جدییان كردووە بۆ ئەرشیفكردن و زیندووهێشتنەوەی هونەر و ئەدەب و كەلەپوری كوردی.

ئینستیتیوتی كەلەپوری كورد ساڵی 2003 لە سلێمانی دامەزراوە، دوو لقی سەرەكیی لە سلێمانی و دهۆك هەیە.

بابەتی پێشتر

سەرچاوەكان: داعش بەنیازە هێرشبكاتەسەر فڕۆكەخانەی كابول

بابەتی دواتر

خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ بە کاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ستران عەبدوڵا: پەیوەندی خۆشبوون لەگەڵ بەغداد بۆ دەستەبەركردنی مووچەی خەڵك بێت شانازی پێوە دەكەین

ستران عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، سیاسەتی یەکێتی چارەسەرکردنی کێشەکان بوو لەگەڵ بەغداد و هەرگیز پەشیمان…
Total
0
Share