لە سنووری ئیدارەی راپەڕین، بڕی نۆ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی ئاسایش، دەستیبەسەرداگیرا.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش- سلێمانی، بڵاویکردەوە، لەدوای بەدواداچوون و چاودێریی ووردی بەڕێوەبەرایەتیی ماددە هۆشبەرەکان، بەهەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی گومرگی راپەڕین، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە لە رۆژی 10ی کانوونی دووەمی 2024 لە سنووری گوندەکانی (زەڵێ – زێوکە)ی ئیدارەی راپەڕین، هێزەکانی ئاسایش لە بۆسەیەکی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری بازرگانی ماددەی هۆشبەر رووبەڕوبونەوە و تەقەکردن روویدا.
باس لەوەشدەکات، لەئەنجامدا تۆمەتباران بۆ ئەودیوو سنوورەکان هەڵاتن و دەستبەسەر بڕی نۆ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا گیرا.