ئازاد حەمەئەمین: گرفتی كۆگاكان زیانی گەورەی بۆسەر بەشە خۆراكی مانگانە دەبێت

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆگاكانی خۆراك بەسەردەكاتەوە و دەڵێت، كێشە و كەموكوڕییەكانیان زیانی گەورەی بۆسەر خۆراكی هاوڵاتییان دەبێت لەڕووی تەندروستییەوە.

ئازاد حەمەئەمین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ كۆگاكانی خۆراكی لە هوانە بەسەركردەوە و ڕایگەیاند، بەداخەوە زۆریی کێشە و کەموکورتیەکانیان زیانی گەورەی بۆ خۆراکی هاوڵاتییان دەبێت لەڕوی تەندروستییەوە.

بە وتەی ئەو کەمی کۆگای هەڵگرتنی خۆراک، کەمی فەرمانبەر بەتایبەت فەرمانبەری گەنجینە، مانەوەی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان بۆ زیاتر لە حەوت ڕۆژ، خەرجنەکردنی پارەی پێویست بۆ کۆمپانیاكان لە داهاتی خۆیان و ئەژمارنەكردنی کاری زیادە بۆ فەرمانبەران هاوشێوەی فەرمانبەرانی بەغداد، لە كێشە و گرفتە سەرەكییەكانی كۆگاكانن.

ڕوونیشیكردەوە، چەندین جار پەیوەندی بە وەزیری بازرگانیی هەرێمەوە كردووە “بەڵام تائێستا چارەسەری یەک کێشەیان بۆ نەکراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا: هیچ گۆڕانکارییەک لە نرخی کارەبا رووینەداوە

وەزارەتی کارەبا لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، هاوڵاتییان دڵنیادەکەینەوە هیچ گۆڕانکارییەک لە نرخەکانی کارەبای رووناکی رووینەداوە. وەزارەتە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت،…
زیاتر ببینە

لە سلێمانی 353 هەزار خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەکانییان کردووە.

یاریدەدەری بەڕێوەبەریی گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، ئامادەکارییەکی باشکراوە بۆ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان و 353 هەزار خوێندکار بەشدارییان تیاداکردووە. عومەر…
Total
0
Share