سامانە سروشتییەکان بڕی نەوتی دابەشکراوی هەرێم و عێراقی بڵاوکردەوە

بەپێی ئاماری وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، تا ئێستا نزیکەی 219 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەرهاوڵاتییاندا دابەشکراوە و عێراقیش بڕی زیاتر لە هەشت ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێم ناردووە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بڵاویکردەوە، تا رۆژی 9ی کانوونی دووەمی   2024 بڕی نزیکەی 219 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشکراوە، لەو رێژەیە لە هەولێر، زیاتر لە 93 ملیۆن لیتر، سلێمانی، نزیکەی 80 ملیۆن لیتر ، دهۆک، زیاتر لە 46 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە.

بەپێی ئاماری وەزارەتەکە، تا ئێستا زیاتر لە ملیۆنێک خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەند بوون و دەکاتە رێژەی زیاتر لە 85%ی کۆی ژمارەی خێزانەکانی هەرێم.

باس لەوەشدەکات، وەزارەتی نەوتی عێراق تا 9ی کانوونی دووەمی  2024بڕی زیاتر لە هەشت ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە، هەولێر، نزیکەی 4.5 ملیۆن لیتر، سلێمانی، زیاتر لە ملیۆنێک لیتر، دهۆک، نزیکەی سێ ملیۆن لیتر.

 

بابەتی پێشتر

کەسێک لەسەر هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی 230 کچ دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

كۆمسیۆن لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە بڕیاردەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی کەمتەرخەمییەوە کارکردن لەو پرۆژەیە راگیرا کە سەرەتای ئەم هەفتەیە کرێکارێک تێیدا گیانیلەدەستدا

سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی رایدەگەیەنێت، بەهۆی کەمتەرخەمی و نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی تێیدا کارکردن لەو پرۆژەیەدا راگیراوە کە سەرەتای…
Total
0
Share