د. رێواز فایەق: سەرۆکی یەکێتی باوەڕی بە بڕیاری پێکەوەیی هەیە نەک تاکبڕیاریی

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی رایدەگەیەنێت، “سەرۆکی یەکێتی باوەڕی بە بڕیاری پێکەوەیی هەیە نەک تاکبڕیاریی لەسەر پێشهاتەکان، دابەشکردنی راستەوخۆی مووچە لەلایەن بەغدادەوە پێویستی بەو هەڵچوونە نییە”.

د. رێواز فایەق، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی لە لێدوانێکیدا سەبارەت بە کۆنگرەی حزبەکەی و ئەو رەخنانەی لێیان دەگیرێت ئاماژە بەوە دەکات، “یەکێتی تایبەتمەندی خۆی هەیە بۆیە رەخنەی لێدەگیرێت، لە کۆنگرە شێوازەکانی هەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتی گفتوگۆی لەبارەوە کرا و دواتر ئەو شێوازە بە کۆدەنگی بڕیاری لێدرا”.

ئەوەشی خستەڕوو، “لە چوارەمین کۆنگرەی یەکێتیدا شێوازێکی پەیکەری حزبی تاقیکرایەوە کە سەرکەوتوو نەبوو، چونکە کۆدەنگی لە بڕیارەکاندا نەبوو، بەڵام ئێستا هەموو بڕیارێک بەیەکەوە دەدەین”.

سەبارەت بە ناوەندێتی بڕیار و کارەکان لەناو یەکێتیدا ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی یەکێتی دەڵێت، “ئەوە کۆدەنگییە نەک ناوەندێتی، ئەوەش ئەرکە، دەبێت یەک کەس بەرپرسیارێتی ئەرکەکان هەڵبگرێت، سەرۆکی یەکێتی لە هەموو کارێکدا بیروبۆچوونی کەسانی تر وەردەگرێت و باوەڕی بە کار و بڕیاری پێکەوەیی هەیە نەک تاکبڕیاریی”.

د.رێواز فایەق لەبارەی پێدانی مووچە بەشێوەی راستەوخۆ لەلایەن بەغدادەوە دەڵێت، “پێویست بەو هەڵچوونە ناکات کە هەندێک لە ئەندامانی پارتی بەرامبەر ئەو پێشنیارە هەیانە چونکە تا ئێستا هیچ میکانیزمێکی بۆ دیارینەکراوە”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە: ئەو کەسانەی هەڕەشە دەکەن دەدرێنە دادگا

بابەتی دواتر

نووسەر و رۆژنامەنووسێکی کورد کۆچی دواییکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەسێک لە دەریاچەی دووکان خنکا

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دەریاچەی دووکاندا هاوڵاتییەک لەکاتی مەلەکردندا خنکا. قائیمقامیەتی دووکان بڵاویکردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتی مەلەکردندا لە دەریاچەی…
Total
0
Share