کەسێک لەسەر هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی 230 کچ دەستگیرکرا

پۆلیسی دهۆک دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند و دەڵێت، “هەڕەشەی لە 230 کچ و ژن کردووە و داوای ڤیدیۆ و وێنەی لێکردوون.”

هێمن سولەیمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، تۆمەتبارەکە کە تەمەنی 28 ساڵە، لە رێگەی پێنج پەڕەی تۆڕی ئینستاگرامەوە هەڕەشەی لە 230 کچ و ژن کردووە ئەگەر وێنە و ڤیدیۆی زیاتری بۆ نەنێرن ئەوا وێنە و ڤیدیۆیان بڵاودەکاتەوە.

وتەبێژەکەی پۆلیسی دهۆک باسی لەوەکردووە، کاتێک چاویان بە مۆبایلی تۆمەتباردا خشاندووەتەوە، تەواوی بەڵگەکان دۆزراونەتەوە و سزای ئەم تۆمەتبارە دەگاتە پێنج ساڵ بەندکردن و سزای پێبژاردنی دارایی تاوەکو پێنج ملیۆن دینار.

هێمن سولەیمان باسی لەوەشکردووە، دوای ئەوە چەند سکاڵایەکی لەسەر تۆمارکراوە، چاودێری کراوە و دەستگیرکراوە و دەرکەوتووە کە پێشینەی تاوانیشی هەبووە.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی نەوتی عێراقەوە لەسەر هەناردەی پشکی هەرێم

بابەتی دواتر

سامانە سروشتییەکان بڕی نەوتی دابەشکراوی هەرێم و عێراقی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: کڕێوە و بەفر دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەوپێیە ئاسمان ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکان کڕێوە و بەفر…
Total
0
Share