لە سلێمانی دوو ژن و پیاوێک بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ کەسی بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیرکرا و دەستیش بەسەر دوو ئۆتۆمبێلی دزراودا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی بڕیاری‌ دەستگیركردنی سێ‌ تۆمەتبارو ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی‌ ئۆتۆمبێلێك لە دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێرەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوە و بەدواداچونەكانیان دەستپێكرد، سەرەنجام توانرا لەلایەن نوسیگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن لەكاتی دەستگیركرنیشیاندا دەستگیرا بەسەر دوو ئۆتۆمبێل كە بەتۆمەتباران بووە.

ئاشکراشیکرد، لەئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران (ك ،م ، أ) لەدایكبووی 1979 و (هـ، ك، ش) لەدایكبووی 2001 و (پ، ل، ب) لەدایكبووی 2002 بەب ڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون‌ و دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان رەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێنەوە.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

ئاسۆ کەمال: ئەم هەفتەیە کەشوهەوا ناجێگیر دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share