ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، “ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ی کانونی دووەمی 2024، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، کۆدەبێتەوە و دوو بابەت گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەكە تایبەتە بە دەرەنجامی سەردانی وەفدی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی وەزیری دارایی و ئابووری، تایبەت بە گفتوگۆکردن لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و هەمواری یاسای گشتیی بودجەی فیدڕاڵی و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت و خستنەڕووی پرۆژە و پێشنیارەكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان كە لەسەر ئەم پرسانە پێشکەشی حكومەتی فیدڕاڵی کردووە”.

دەشڵێت، “بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەکە بریتییە لە بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە رێكاری وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی تایبەت بە جێبەجێكردنی بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران، ژمارە (222) لە 7ی حوزەیرانی 2023، تایبەت بە دەستنیشانكردنی قەدەغەكراویی رێگا گشتییەكان بۆ لابردنی زیادەڕۆیی لەسەر ڕێگا و شەقام و شوێنە گشتییەكان”.

بابەتی پێشتر

شارەزایان رێگاكانی بەهێزكردنی بەرگریی لەش لە زستاندا دیاریدەكەن

بابەتی دواتر

لە سلێمانی دوو ژن و پیاوێک بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە قەڵادزێ کەسێک کوژرا

پۆلیسی راپەڕین ئاشکرایکرد، کەسێک لە قەڵادزێ بە پێنج گوللـە کوژراوە و کەسوکارەکەی دەڵێن، کێشەیان لەگەڵ هیچ کەسێکدا نییە.…
Total
0
Share